شاسوار عەبدولواحید چۆن هاتە ناو سیاسەتەوە؟

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 6 фев 2025
  • یەكێتی لە ڕێی قوباد تاڵەبانییەوە یارمەتیی شاسوار عەبدولواحید دەدات
    ئامانجی هاوبەشی پارتی و یەكێتی و شاسوار عەبدولواحید لاوازكردنی گۆڕانە
    شاسوار عەبدولواحید چۆن هاتە ناو سیاسەتەوە؟ ئایا وەك خۆی دەڵێت ئامانجی ئەوەیە رۆڵی ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز ببینێت، یان شەڕی بە وەكالەت بۆ یەكێتی و پارتی دەكات؟
    ئەگەر لە خۆی بپرسی وەڵامەكەی ئەوەیە كە دەڵێت: " من كەسێكی بازرگان و سەرمایەدارم، دەمەوێت لەڕێی سیاسەتەوە ئاستی خەڵك بۆ ئاستی خۆم بەرز بكەمەوە".
    ئەگەر سەیری پەیجەكەی بكەن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دەردەكەوێت، شاسوار عەبدولواحید لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٦ زۆربەی هەرە زۆری ئەو بابەتانەی بڵاویكردوەتەوە یان ریكلامە بۆ كۆمپانیای نالیا و یان خود باسی وەرزش و یاری تۆپی پێیە، لە ناوەڕاستەكانی ساڵی ٢٠١٦وە كەڵكەڵەی سیاسەت كەوتووەتە مێشكییەوە، ئەویش دوای ئەوەی حكومەت بڕیار دەدا كە دەبێت تا كۆتایی ٢٠١٦دا قەرزەكانی بداتەوە كە ئەو كاتە ٤٢ ملیۆن دۆلار قەرزاری حكومەت بوو.
    شاسوار عەبدولواحید لەو سەروبەندەدا لە چەند شوێنێك باسی لەوە كردبوو ئەگەر بچێتە ناو سیاسەتەوە، ئەوا حكومەت ناوێرێ داوای قەرزەكانی لێبكاتەوە، چونكە لەو حاڵەتەدا بابەتی قەرزەكانی دەبێتە بابەتێكی سیاسیی و كەناڵی ئێن ئاڕتیش بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی رای گشتی لە بەرژەوەندیی خۆیدا دروست بكات، هەر لەو كاتەوە دەستیكرد بە ئەنجامدانی چاوپێكەوتنی تەلەفویزیۆنی، ناو بە ناو لە بەرنامەكانی كەناڵەكەی خۆی واتە ئێن ئاڕتی دەردەكەوت و پارتی و یەكێتی بە وردی چاودێری هەڵسوكەوتەكانی ناوبراویان دەكرد، لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٦دا قوباد تاڵەبانی بە ئیمزای خۆی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی لە شاسوار عەبدولواحید دواخست.
    دوای ئەوەی نەشیروان مستەفا كۆچی دوایی كرد، شاسوار عەبدولواحید لە پەیجەكەی وێنەیەكی خۆی و نەوشیروان مستەفای بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە دابوو كە ئەو میراتگری سیاسیی نەوشیروان مستەفایە، هەموو هەوڵی ئەوە بوو بۆشایی نەشیروان مستەفا لە بەرژەوەندیی خۆیدا بقۆزێتەوە.
    هێشتا چلەی نەوشیروان مستەفا نەچووبوو لە بابەتی ریفراندۆمدا كەمپەینی نەخێر لە ئێستادای راگەیاند، لە چوارچێوەی ئەم كەمپەینەدا لەڕێی كەناڵی ئێن ئاڕتی و سۆشیال میدیاوە شەڕێكی راگەیاندنی لە دژی بزوتنەوەی گۆڕان دەست پێكرد، هەموو راپۆرت و بەرنامەكانی كەناڵی ئێن ئاڕتی بەو ئاراستەیەدا بوون كە گۆڕانیش وەك پارتی و یەكێتی وێنا بكات، یان بۆ ئەوەی خۆی زەق بكاتەوە لە راپۆرتەكانی ئێن ئاڕتی باس لەوە دەكرا كە لە كوردستاندا تەنیا دوو ئاراستەی سیاسیی هەیە، ئاراستەیەك كە مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی دەكات و ئاراستەیەكیش كە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكایەتی دەكات، ئێن ئاڕتی بۆ چەندین مانگ هەموو هەوڵی ئەوە بوو كە بە خەڵك بڵێت ئێستا شاسوار عەبدولواحید لە دژی بنەماڵەی بارزانی میراتگری ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفایە، هەروەها بزوتنەوەی گۆڕانیش لە دوای نەوشیروان مستەفا كۆتایی هاتووە.
    ئەم هەنگاوانەی شاسوار عەبدولواحید بە دڵی پارتی و یەكێتی بوون، بۆ نمونە لە بابەتی ریفراندۆمدا، گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی باسی ئەوەیان دەكرد كە ریفراندۆم شەرعییەتی یاسایی نییە، كەچی شاسوار عەبدولواحید و كەناڵەكەی بە هاندانی خەڵك بۆ بەشداریكردن لە ریفراندۆمدا شەرعییەتی بە ریفراندۆم دەدا.
    یەكێتی لە ڕێی قوباد تاڵەبانییەوە یارمەتییان دەدا و پارتیش لەڕێی مەسرور بارزانی و بەیان سامی عەبدولرەحمانەوە یارمەتیان دەدا، ئامانجی پارتی و یەكێتیش تەنیا یەك شت بوو، ئەوەیش لاوازكردنی گۆڕان و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن بوو، چونكە هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەكە تا ئێستاشی لەگەڵدابێت پێیانوایە شاسوار عەبدولواحید تەنیا دەنگی گۆڕان بۆ خۆی دەبات.
    لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا كاتێك خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی و چەندین شارۆچكەی دیكە دەستی پێكرد، شاسوار لە دەرەوەی وڵات بوو، بۆ ئەوەی سواری شەپۆلەكە بێت لەڕێی فڕۆكەخانەی بەغداوە گەڕایەوە، كەناڵی ئێن ئاڕتی و میدیای سێبەری پارتی و یەكێتی هەوڵیان دەدا وا لە خەڵك تێبگەیەنن ئەوا شاسوار عەبدولواحیدە كە رێكخەری خۆپیشاندانەكانە، بۆ ئەوەی ئەم بۆچوونە زیاتر لەناو خەڵكدا جێ بكەوێت، یەكێتی بڕیاری دەستگیركردنی ناوبراوی دەركرد، كاتێك گەیشتەوە سلێمانی هێزە ئەمنییەكان دەستگیریانكرد و لە بری ئەوەی وەك هەر هاوڵاتییەكی دیكە بیبەنە بەندیخانە، بردیانە ڤێلایەك لە سیتەك و قوباد تاڵەبانیش هەمان شەو سەردانی كرد، كە خۆی دواتر بێ ئەوەی ناوی قوباد تاڵەبانی بێنێت دانی بەوەدانا كە بەرپرسێكی باڵای یەكێتی سەردانی كردوە.
    لەو كاتەدا بەرپرسێكی ئەمنی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكدا باسی ئەوەی كردبوو كە شاسوار عەبدولواحید نێعمەتێكە خودا بۆ یەكێتی ناردوە، هەر ئەو بەرپرسە باسی ئەوەش كردبوو كە بەو دەستگیركردنە چەند كورسییەكیان بۆ شاسوار مسۆگەر كردوە و ئەو كورسیانەش كورسی گۆڕانن.
    هیچ زانیارییەك نییە لەسەر ئەوەی ئەو شەوەی كە قوباد تاڵەبانی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی كردوە باسی چیان كردوە، بەڵام بەپێی هەڵوێستەكانی دواتری شاسوار و راپۆرت و بەرنامەكانی كەناڵی ئێن ئاڕتیدا دەردەكەوێت كە یەكێتی پلانی ئەوەی هەبووە لە ڕێی ناوبراو و كەناڵی ئێن ئاڕتییەوە دژایەتیی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرهەم ساڵح بكات، چونكە یەكێتی پێیوابوو هەرچەندە لەڕێی كەناڵەكانی خۆیەوە دژایەتی گۆران بكات ئەوا هیچ كاریگەرییەكی نابێت.
    لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، شاسوار عەبدولواحید هەموو هەوڵی ئەوەبوو لەڕێی میدیاوە خەڵك لە گۆڕان سارد بكاتەوە، یەكێتی و پارتیش بۆ ئەوەی قورسایی شاسوار زیاتر بكەن، لە سیناریۆی جۆراوجۆردا هێرشیان دەكرد سەر كۆبوونەوەكانی ناوبراو، بۆ ئەوەی لە خەڵك بگەیەنن كە پارتی و یەكێتی لە شاسوار دەترسن نەك لە گۆڕان.

Комментарии • 48

  • @zhyanawa789_bbn
    @zhyanawa789_bbn 11 месяцев назад +3

    ئەوەی یەک تۆز عەقڵ لە سەریابێت دوای ئەو شاسوارە دزە ناکەوێت پارەی لایەکی خەڵکی سلێمانی خواردووە بەناوی چاڤیلاند و گوندی ئەڵمانییەوە لەدزی و درۆی زل کەس شان لە شانی نادات کۆمەڵێک خەڵکی گەمژە چەپڵەی بۆلیئەدەن و بژی بژی بۆئەکەن ئەگینا خوێری وا لەژیانیا سیاسەتی نەکردووە چۆن ئاوا لە پڕێکا زەق بۆوە حەددی نیە بگاتەوە بە پێڵاوەکانی کاک نەوشیراوانی ڕەحمەتی چونکە ئەو پیاوە سەرەڕای هەموو هەڵەکانی پیاوێک بوو سەری لە سیاسەتدا سپی کردبوو هەربەراورد ناکرێ بە شاسوارە هیچوپوچ

    • @Kikuk529
      @Kikuk529 3 месяца назад

      شاسوار بۆ 33 ساڵ پارەی نەدزی

  • @zardashtali5430
    @zardashtali5430 5 лет назад +11

    هەمووێ درویە بژی نەوەی نوێ

  • @paywandkurd1707
    @paywandkurd1707 2 года назад +3

    بەس پیلاوەکەی لە سەری هەمووتان پیاوترە😂

  • @nixonallisson
    @nixonallisson Год назад +2

    تۆبڵێ هیج کە س هه بێت بە قد ئێیوە سوکوڕسوابیت ئە ی گۆڕانی ڕسوا هه رجی بێت زۆر زۆرله ئێوە پیاوترە

  • @shadazad99
    @shadazad99 3 года назад +3

    گۆڕانی ڕسوا ڕووتان دێ سەیرت خۆتان کەن هەر رۆژە و لە باوەشی دانەیەکیان 😂

  • @osmanmohammed7070
    @osmanmohammed7070 3 года назад +2

    یاخوا هەر ترۆ بن و بەس خەریکی پروباگرندەن ، مەسینە هەڵگری پارتی ، چلکاو خۆرەکانی گۆران . من هیج کام لە ئیوەی حیزبی تاخوتانم ناویت و بەریشم لەوەی هەموو حیزبە حیزەکان دەیکەن بەرامبەر ئەهلی موسولمان. خوای گەورە ترۆتان بکات پارتی و یەکیتی و گۆران و هەموو حیزبەکان.

  • @mohib4457
    @mohib4457 3 года назад +4

    به راستي پياوه له سه ر دفنتان

  • @hel4a4
    @hel4a4 3 года назад +1

    لە ۳۰ حوکمرانی چیت بۆ کردنین؟
    هیـچ
    ئەو بەڵێنانەی کە پێدابوین گەشتن به چی؟
    هـیچ
    هەرچی هیوا هەڵچرابوو لەسەر قسەی زارتان گشتی درۆو بەهانە بوو یەکسـانە بـە هـیچ "
    هیچ حـوکمانە کات
    هیچ بـەڕێومان ئەبـات
    هیچ سەرکردەتانتە
    هیچ وەزارەتەکانتە
    مامۆستایان موچەکانتان چەندە زیاد بوو ؟
    هیــچ
    دامەزراندن چەند بوو کرا بۆ دەرچووەکان ؟
    هـیچ
    گەشـتوە بە چی هەلی کاری گەنجەکانمان؟
    هـیچ
    خوا لەناوتان ئەباد چاوە ڕێ بـکەن‌...!!!

  • @bahezgemar3807
    @bahezgemar3807 3 года назад +7

    درۆتان نەدۆزیوە ئەمە نەبێ😴 بژی نەوەی نوێ ✌

    • @mohib4457
      @mohib4457 3 года назад +2

      ئه رئ والله له سه ر دفنيان

  • @rawamaghdeed5437
    @rawamaghdeed5437 3 года назад +2

    نەوەی نوێ🌷

  • @lonely5352
    @lonely5352 6 лет назад +4

    گۆرانم خۆشت دەویست بەڵام بەداخەوە بئتاماتن کرد بە قسە کرد👎🏿👎🏿👎🏿👎🏿
    ھەر بژی کاک شاسوار 😍😍😍😍

  • @kandeshabubakr7465
    @kandeshabubakr7465 3 года назад +1

    ئەی ئێوە چیتان کردووە تەنها گردێکتان داگیرکردووە

  • @MohamdMohamd-wm7no
    @MohamdMohamd-wm7no 3 года назад +1

    شاسوار بياويكى ئازايه ...................ودلسوزى ميله تى خويه ............من ده يبينم له باشه روزدا ده بيته بياوى يه كه م له كوردستاندا..............................

  • @baxtyarsalh7601
    @baxtyarsalh7601 6 лет назад +4

    ده كو بخو ن حالى بيره كانتان جوانه
    خو نازانن وه لامى برسياريك بده نه وه
    بزى شاسوار

    • @baz.b.k.b6468
      @baz.b.k.b6468 6 лет назад +1

      baxtyar salh شاسوار مناله سياسه تي ج

    • @kkurda1098
      @kkurda1098 6 лет назад

      baxtyar salh برا شاسوار یەکە لە گەندەڵ کانی کورد چەندین بەلگە هەیە

  • @dyarurbil7379
    @dyarurbil7379 6 лет назад +2

    کوره هەی داماو، شاسوار پارتی و یەکێتی کردوە بە فیلم و ڕسوای کردون لەلای خەڵک، ئێوەی گۆڕانی فشەکەر چین تا ئەم هەموو حزبە بەحۆتانەوە سەرقاڵ بکەن، وا پارتی و یەکێتی چی نەماوە نەیکەن تا شکست بە شاسوار بێنن بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت.

  • @say1city364
    @say1city364 6 лет назад +3

    Good luck shaswar 🙋😘🙆🙆

  • @yasinshayda2584
    @yasinshayda2584 3 года назад +1

    برارۆ درۆزنی😂

  • @salarali939
    @salarali939 6 лет назад

    Bas wah niya

  • @kurdistanis1634
    @kurdistanis1634 6 лет назад +2

    Desti xosbet

  • @Daban-Abbas
    @Daban-Abbas 6 лет назад +1

    هەرکەس دوای ئەمە بکەوێت یان گێلە یان لەپێناوی بەدەستهێنانی پۆستە، ئەمە پەیوەندی بەگۆڕانەوە نییە. هەر کەس ڕۆژێک بچوکترین مامڵەی بازرگانی لەگەڵ ئەم دزە کردبێت ئەی ناسێت، بەڵام کۆمەڵە گێلە مرۆڤێک نایانەوێت ببیستن هەر پیای هەڵئەیەن.

  • @halgurddwzy2052
    @halgurddwzy2052 2 года назад

    ھیچ خەمتان نەبێت شاسوارو گۆڕان و پارتی و یەکێتی یەک ئەقڵیەت و یەک مەنجەڵن

  • @baz.b.k.b6468
    @baz.b.k.b6468 6 лет назад +1

    له لاي من بخو له و كوردستانه ته تيا كه سيك هه بوو كه سياسه تمدارو روشبيربو و كه ساني وه كو دوباره نابنه وه ئه ويش كاك نه وشيروان بو جيكاي به هه شت بيت انشالله

  • @rawaabdulla4987
    @rawaabdulla4987 3 года назад

    ئیستا خوتان و یەکیتی سەر و قونی یەکن تەنیا سی ساڵتان بەس بوو بو ئەوەی رووی راستیتان دەرکەویت

  • @raandd3049
    @raandd3049 6 лет назад +1

    Bzhi goran

  • @viewersme796
    @viewersme796 6 лет назад +1

    Knn ewash betamtan krdwa wala shaswar hamotani pechayawa

  • @MohamdMohamd-wm7no
    @MohamdMohamd-wm7no 3 года назад

    شاسوار له هه موتان به شه ره ف تره ..............

  • @hel4a4
    @hel4a4 3 года назад +1

    من قـوربـانی تـۆبـم شـاسـوار

  • @sadiqabdulrahmaan8617
    @sadiqabdulrahmaan8617 5 лет назад +1

    Nababa

  • @aboainankordi418
    @aboainankordi418 6 лет назад

    به رئزم. تو بو هزر ناكه يت
    چون گوران. له 24كورسي بو به 12كورسي. به سه. واز له. شاسوار بئنه
    گوران بو حزبه كه ي حه مه ي حاجي محمود. پئداچونه وه ك له خوتان بكه ن
    زور حه يف نه وشئروان مصطفا بنياتي حزبه ك. بو هه ژاره كان. دانابو. به س زور معل أسف. له دواي ره وان شاد هنده ك. نه سياسي له ناو گوران. گوران. پيچكر

    • @AyubMsalih
      @AyubMsalih 3 месяца назад

      ئەم هەڵبژاردنە لە حزبەکەی حەمە کەمتری هێنا بوونە ۱ کوورسی 😂

  • @koye1312
    @koye1312 6 лет назад

    da fsha fsh !!! Goran chy krd? har bzhy shaswar

    • @baz.b.k.b6468
      @baz.b.k.b6468 6 лет назад +1

      HawJiN' Saber شاسواري جي كردوه باره ي خه لك دزيوه له بروزه ي جافي لاند 🚽🚽🚽🚽🚽شاسوار

    • @whay9923
      @whay9923 3 года назад

      @@baz.b.k.b6468 کورە قۆنەرە خۆبەزۆر لئی وەر نەگرتوە دوەمیش گۆران 24 کورسی هئنا دوایش چیپئکرا بەوهەمو کورسیە

    • @AyubMsalih
      @AyubMsalih 3 месяца назад

      ​@@whay9923۱ کوورسی دۆڕان😢😂

  • @arojaff8355
    @arojaff8355 6 лет назад

    Kurd pewesty ba ba paraw sarmya nya,,, bgra ba pechawanawa,,,, kurd pewesty ba taky sarbaxow, roshinber haya,,,,, kurd pewesty ba Yak bunu Yak sestemi sartsasary
    Kurdayati Be nauche gary haya,,,,, awa Sh ba shaswareky
    Taza pykauto na Syassy nakret

  • @dinaxanm6117
    @dinaxanm6117 6 лет назад

    dastan xosh

  • @anasrekani9877
    @anasrekani9877 5 лет назад

    هههههه

  • @rangderrangder4894
    @rangderrangder4894 5 лет назад

    Bo azanet ba kurdy ba seeyasat alen chee tabzanet ley aw seeyasat bo para payakirdn ba dzee u 7eezy droy zor zil esta aw cheetree peya ta xalk gwey lebgret

  • @kkurda1098
    @kkurda1098 6 лет назад +1

    شاسوار یەکە لە گەندەڵ کارانی کوردستان چەندین بەلگە هەیە

  • @rawaabdulla4987
    @rawaabdulla4987 3 года назад

    گوو ئەخوی؟

  • @MuhamadNJaff
    @MuhamadNJaff 6 лет назад

    Bzhy goran

  • @karosh22-m2u
    @karosh22-m2u 8 месяцев назад

    تۆ گەوادیی هیچیتر