دووتوێ: گرنگی خوێندنه‌وه‌ی کتێب ؛ رێبین هەردی و فاروق رەفیق barnamay dw twe

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 28 авг 2024
  • _
    بۆ بینینی بابه‌تی زۆرتر و كورت كه‌ناڵی دووه‌میشان سه‌بسكرایب بكه‌
    Raz راز || goo.gl/3HdNKn
    ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
    خۆشحاڵ ده‌بین له‌م كه‌ناڵانه‌ش له‌گه‌ڵمان بن و به‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیاره‌كانتان به‌ره‌و پێشه‌وه‌مان ده‌به‌ن.
    instagram► / razakanraz
    youtube ► / razakanraz
    Facebook page► / razakanraz
    Facebook► / razakan.kurd
    Archive ►archive.org/de...
    ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
    .
    _
    تکایە بۆ سودی زیاتر
    لایکی بکەن
    بۆ هه‌ر ره‌خنه‌و پێشنیارێك له‌ كۆمێنت بۆمان بنووسن
    گه‌ر سه‌بسكراپی كه‌ناله‌كه‌ت نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵمان به‌ژداره‌ و سەبسکرایبمان بکەن
    سوپاستان دەکەین
    Copyright Disclaimer Under Section 107 of the Copyright Act 1976, allowance is made for "fair use" for purposes such as criticism, comment, news reporting, teaching, scholarship, and research. Fair use is a use permitted by copyright statute that might otherwise be infringing. Non-profit, educational or personal use tips the balance in favor of fair use.
    میوانی بەرنامە
    Rebin harde
    Faruq rafeq

Комментарии • 11

  • @berdrubar8910
    @berdrubar8910 8 лет назад +2

    دەستان خۆش

  • @vegetasayajin967
    @vegetasayajin967 2 года назад +1

    مناڵی ساوا کاتێک کەچاو ئەکاتەوە ڕەنگەکان سەرنجی ڕادەکێشێت لەبەر ئەوەیە لەکوردەواریا لەناوبێشکەکەیا دەسترازەکانی ڕەنگاوڕەنگ بووە ئێستا هەموو ئەویاریانەی کەبۆ مناڵی زۆر بچووک دروست ئەکرێ ڕەنگ بەسەریا زاڵەباشتریشە لەگەڵ ئەوەی کەمناڵەکە دەستی برد بۆ هەر یاریەکە دایکەکە بەنەرمی ناوی ڕەنگەکەی پێ بڵێ بۆ ئەوەی بیبیستێ و بیشیبینێ دوای ئەوە لەتەمەنی دووساڵ بەرەو ژوور لەڕێگەی کتێبی بچووک وڕەنگاورەنگی ڕەق کە ڕەسمی ئاژەڵ و ڕووەک وخانوو مناڵ یان وەرزەکان و ئەستێرە ومانگ وڕۆز ئەوشتانەی لەسەربکێشرێ ئەوانە زۆر گرنگن کەرۆزانە بەنەرمی ئەو کتێبە بخرێتە بەرچاوی شتەکانی ناوی دووبارە بکرێتەوە جگە لەوەش کاتێک هەبێ کەیاری تێدا بکات و حەفتانەش ببرێت بۆ ئەوشوێنانەی کەمناڵی هاوتەمەنی خۆیی لێە بۆ پارک یان بەهۆی تێکەڵاوی کۆمەڵایەتیەوە بوار بڕەخسێنرێت بۆ مناڵەکان واتە زۆر گرنگە خێزانەکە چۆن ڕۆژانە خواردن ئامادە ئەکەن یان ئەچن بۆ کار ئاوهاش لەڕۆزێکا ماوەیەکی گونجاو بۆ مناڵە تەرخان بکرێت ئەگەر خێزان بیەوێت مناڵێکی بەتوانای هەبێت واتە تۆ ئەگەر تەنیا لەڕێگەی قسەکردن وفرمانەوە کارت لەگەڵ مناڵە کرد ئەنجامەکەی باش نابێت بەڵکو ئەبێ هەنگاو بەهەنگاو پیشانی بدرێت ئەوسا کارەکان سەرکەوتوو ئەبێت شێوازی پەروەردە ئەبێ زۆر زیاتر گرنگی پێبدرێت وخێزانە گەنجەکان یان قوتابیەکانی زانکۆۆو قوتابخانە پیشەییەکان وەکو چۆن ئامادە ئەکرێن بۆ ئیش کردن لەو لایەنەشەوە زانیاریان پێبدرێت وڕۆشنبیری بکرێن وەکو ئەو بەڕێزە باسی چیرۆکی کرد بۆ مناڵی گەورەتر چیرۆک خوێندنەوە یان گێڕانەوە زۆرگرنگە ئەگەر کرا توانا هەبوو دایکەکە بەشداری بە مناڵەکە بکات لەرێگەی پرسیار کردنەوە چیرۆکەکە بگێڕێتەوە یان دوا لە خودی مناڵەکە بکرێت شتێک باس بکات لەوانەیە بەوشێوەیە ووردە ووردە مناڵ هۆگری کتێب ببێت لەقوتابخانەش ساڵانە کتێبێکی گونجاو هەڵببزێت بۆ ئەوە قوتابیەکان لەسەری بخوێنن هەموو ساڵێک وەزارەتی پەروەردە چەند کتێبێکی گونجاو هەڵبژێرێت وبڵێ ئەم کتێبانە بۆسستمی خوێندن باشە ئیتر قوتابخانەو مامۆستاکان خۆیان بڕیار بدەن کام کتێبە باشە بۆ خوێندن بەوشێوەیەلەوانەیە کاریگەریەکی بەجێبهێڵێت ئیتر خێزان و حەزی مناڵەکەش بڕیار ئەدات مناڵ چ بوارێک هەڵئەبزێرێت بۆنموونە لەوانەیە مناڵ هەبێ ئارەزووی وێنەکێشان بکات ئەرکی خێزان ئەوەیە پێداویستی وگونجاو وڕێنمایی گونجاوی بۆ هەڵبژێرێت یان هەیە ئارەزووی وەرزشی هەیە ئێمە زۆر گرنگی بەوەرزش نادەین بەڵام یەکێک لەهۆکارە گرنگەکانی نەش ونمای مێشک وەرزشە کەپێویستە قوتابخانەکان گرنگی زیاتری پێبدەن بۆ نموونە پێویستە هەفتەی جارێک لەقوتابخانە مناڵ ببرێت بۆ مەلەکردن وباس دابین بکرێت بۆ ئەو مەبەستە ببرێت بۆ نزیک ترین مەلەوانگەی گونجاو هەروەها خولی ڕاهێنانی مەلە بۆمناڵ لەدەرەوەی قوتابخانەی هەبێ کەدایکی وباوکەکان لەتەمەنی چوار ساڵیەوە مناڵ فێری مەلەکردن بکات واتە بۆ ئەوانە حەوزی مەلەی گونجاو دروست بکرێت بەو شێوەیە دەوڵەت وخێزان پێکەوە ئەتوانن کەسایەتی مناڵ دروست بکەن وپێبگەیەنن.بۆ مناڵی گەورەتریش کتێبخانەی گشتی ناسنامەی تایبەت بۆ مناڵی خوێندنگاکان بکەن ئەکرێ ئەوەش لەسەرەتادا لەرێگەی قوتابخانەکان و بێت ناسنامەکان لەوێ بدرێت بە قوتابیەکان و تەنیا تێچووی ناسنامەکەیان لێبسێنن وبچن لەوێ کتێب وەربگرن لەکاتی پشوو سوودی لێوەربگرن هەرمناڵەو ئەو کتێبانە بخوێنێتەوە لەو بوارەی کەحەزی لێیەتی من قوتابخانەی گشتی سلێمانی بەشوێنێکی زۆر گونجاوو باش ئەزانم بۆ مناڵ و ئەوانەی کە ئەیانەوێ سوود مەند بن بالەگەڵ مناڵەکان خێزانەکانیش بڕۆن ویارمەتیان بدەن و ئاگایان لەکات وماوەی وەرگرتنی کتێبەکان بێت بۆ ئەوەی ئەگەر ماوەکە بەسەرچوو بۆی تازەکاتەوە جگە لەوەی ئاگاداری پاک و خاوێنی کتێبە کەو پارێزگاری کردن لێی چونکە ئەو جۆرە کتێبانە موڵکی گشتیە ئەگەریش فەوتان یان درا ئەبێ نرخەکەی بدەنەوە بەکتێبخانە بەوشێوەیە کلتوری خوێندنەوە دروست ئەبێ لەکۆمەڵگا بۆ ئەو کەسانەی کەخێزانەکانیش کتێبخانەی نەبێ واتە خۆێندەوە ئەبێ شتێکی گشتی ومناڵیش دوور ئەکەوێت وە لەتەلەفزیۆن وهاندی سنوورێک بۆ ئەو دیاردەیە دائەنرێت ئەگەر مناڵەکە لەتەمەنی مناڵیەوە ڕاهێنرا.

  • @vegetasayajin967
    @vegetasayajin967 2 года назад +1

    خۆی ئێستا خەریکە تەلەفزیۆنییش بەهۆی ئەنترنێتەوە ئەو هێزەی نەمێنێ بۆمناڵ زیاتر هۆگری هاندیەکەیەتی ئەو گرفتی گەورەی ئەم قۆناغەیە کە کاریگەریەکانی زۆر لەتەلەفزیۆن قورس ترە بۆ مناڵەکان ئەگەر زیادە ڕەوی بکرێت لەکاتی بەکارهێنانی بۆ هەشت سەعات وزیاتر لەهەموو ڕوویەکەوە زیانبەخشە بۆ چاو بۆ عەقڵ بۆ توانای تەرکیز ئینجا مناڵی بچووک هەرچۆنێک ئەتوانی دەست بەسەر هاندیەکەیا بگریت بەڵام کەگەیشتە شانزەوە حەڤە ساڵ زۆر زەحمەت تر ئەبێ لەبەر ئەوە لەمناڵیەوە ئەرکی خێزان ئەوەیە تۆوی زیادەڕەوی نەکردن لەمناڵەکان بچێنێت بزانێ کە هەندێ شت هەیە زیانی پێ ئەگەیەنێت وەکو جگەرە ومەشروب زۆر بەکارهێنانی هاندی یان هیچ نەبێ خێزانەکانی هەتا ئەو کاتەی کە ئەتوانن دەسەڵاتەکانیان بەکاربێنن مناڵەکان بپارێزن دووریان خەنەوە بەتێکەڵاوی چوونە دەرەو بەبەشداری کردنیان لەخولی ڕاهێنانی وەرزشی بە بردنیان بۆ پارکە گشتیەکان بەپیاسەکردن وجوڵەی لەش ولار کاری بەکۆمەڵی ناوماڵ باخێزانەکە بەکۆمەڵ یان هەر جارە یەکێک لەباوان یان لەڕێگەی خوشک وبرای گەورەوە تا درەنگ تر هۆگری بابەتەکانی هاندی وئەو شتانە ببن باشترە ئەگەر لەسەرەتاوە کاتەکەی بۆ ڕێکبخرێ لەوانەیە لەدواییدا لەکاتێکی سنووردارە ئەو بابەتانە بەکار بێنێت بزانێ ژیانی زۆرترە لەسوود

  • @vegetasayajin967
    @vegetasayajin967 2 года назад +1

    بۆ مەسەلەی کتێب خوێندنەوە ئەگەر کەسێک بیەوێ ببێ بە نووسەرێکی بەتوانا ئەبێ هەتا ئەتوانێت بخوێنێتەوە چونکە ئەو زۆر پێویستی بە سەرچاوەی جۆر بەجۆر ڕۆشنبیری هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ بیرۆکەکانی داهێنەرانەبێت قەناعەت بەخوێنەرەکەی بکات بەڵی ئەوە بۆ نووسەر زۆر گرنگە بەڵام بۆ شاعیرێک لەوانەیە دیمەنێکی جوان یان ڕووداوێک ئەو کەسە تووشی هەژان بکات بۆ جوتیارێک لەوانەیە بەچاودێری و مانەوە لە باخەکەیا بتوانێ داهێنەربێ ئەکرێ لەڕێگەی فلیمێکەوە یان لەڕێگەی تێکەڵاوی وە یان کەسێک بیەوێ لەبواری فەلسەفەیا بەتوانا بێت ئەبێ کتێبە کۆنەکانی یۆنان وشارەزایی لەدیانەتەکانا هەبێ کەواتە سەرچاوەی ڕۆشنبیری فکر جیاوازە بەپێی بوارەکەش ئەو لایەنە ئەگۆڕێت وەکو کاک ڕێبینیش فەرمووی ئەکرێ لەرێگەی بەرنامەی باشەوە خەڵکە زیاتر بەئاگابێت بەڵام ئەگەر تۆ بەرنامەیەکی لەو جۆرەت کرد ئەبێ کەسانێکی وا هەڵبژری کەتوانای کارتێکردنی هەبێ و بەشێوەی پۆزەتیڤ کە خزمەتی مەبەستی ئەو بەرنامە پلان بۆ دانراوە بکات وکاریگەری باش بەجێبهێڵێت

  • @vegetasayajin967
    @vegetasayajin967 2 года назад +1

    من خۆم بەو تاقی کردنەوەی ڕۆشتووم من وامزانی بۆ خوێندنەوە ئەبێ چاوەڕوانی ئەوە بکەین مناڵ بەلایەنی کەمەوە شەش ساڵ بێت فێری پیتەکان وخوێندنەوە ونووسین ببێ و لەدوای ئەوە بەرە و چیرۆک خوێندنەوە بڕوا بەڵام ئەوە ڕاست نەبوو چونکە تۆ ناتوانێ زۆر لەمناڵ بکەیت ئەبێ مناڵەکە خۆی حەزی هەبێ و ڕابێ لەبەر ئەوە ئەبێ لەسەروو دووساڵی یەوە دەست پێبکرێت زۆر بەهێواشی کتێب بخرێتە بەرچاوی ڕەسمی پیشان بدرێت بەوشێوەیە دەست پێبکرێت لەدوایشا شەرت نیە مناڵەکە زۆرحەزی لێبێ لەوانەیە لەڕێژەیەکی زۆر مناڵا کەبەوشێوەیە پەروەردە کرا دووسێ دانە بەوشێوە دەرچێ ئێ کۆمەڵگاش پێویستی بەو ژمارەیە هەیەک بەشێوەیەکی سروشتی حەزی لە خوێندنەوە و داهێنانە هەموو داهێنانە کانیش زۆرینە نەیانکردووە بەڵکو کەمینەن ئەرکی ئێوە و ئەوانەی لەو بوارەدا کاردەکات ئەو کەمینەیە بدۆزنەوە و هەڵیانزێرن بۆ کارکردن ئیتر تەزکیەی حیزبی و واستە نەبێت بەڵکو تواناکان دەورببینێ

  • @jalalhama7263
    @jalalhama7263 8 месяцев назад

    بەڵام دواجار بوون بەبەشێک لەدەسەڵاتی ستەمکار . و مووچەتان هەیە.

  • @zhyaramanj7434
    @zhyaramanj7434 6 лет назад

    لای من ناکرێتەوە هۆکار چیــە ؟

    • @zhyaramanj7434
      @zhyaramanj7434 6 лет назад

      هەموو شتێک ئەکرێتەوە بس ئـەمە نەبێ وەک بڵێی جام بووە ئەتوای دیسان بڵاویکەیتەوە

    • @rawazuk
      @rawazuk 4 года назад

      ئێستا بیکەوە