نامەکەی جەنگیز خان
HTML-код
- Опубликовано: 5 окт 2024
- نامەکەی جەنگیز خان بۆ شاری بوخاری
ته‌تاره‌كان له ساڵی ٦١٦ی كۆچی زۆر هه‌وڵیاندا شاری «بوخاری» سه‌ر به كازاخستان داگیر بكه‌ن،
به‌ڵام له هه‌موو هێرشه‌كانیاندا شكستیان هێنا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون،
ناچار جه‌نگیزخان نامه‌یه‌كی نارد بۆ خه‌ڵكی شاری بوخاری و تێیدا نووسیبووی:
"هه‌ركه‌سێك چه‌ك دابنێت و ته‌سلیم به هێزه‌كانی ئێمه بێت، ئه‌وه پاداشتی ده‌كه‌ین و ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ین به‌ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌سلیم به ئێمه ده‌بن،
ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش به‌رگری و پێداگری بكات ئه‌وه له‌و جێگایه ده‌یكوژین و سه‌ری له جه‌سته‌ی جیا ده‌كه‌ینه‌وه."
له‌دوای نامه‌كه‌ی جه‌نگیزخان خه‌ڵكی شاری بوخاری له نێو خۆیاندا بوون به دوو به‌شه‌وه؛
به‌شێكیان گووتیان:
"جه‌نگیزخان دۆڕاووه و ناتوانێت شاره‌كه‌مان داگیر بكات،
بۆیه ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ ئێمه ناردووه، ئینجا به‌ڵێنیاندا تا دوا هه‌ناسه به‌رگری بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن شاره‌كه‌یان داگیر بكرێت."
به‌شه‌كه‌ی دیكه به‌نهێنی له‌ناوخۆیاندا گووتیان:
"بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره نه‌كوژرێت و خوێن نه‌ڕژێت، بڕیاریاندا ته‌سلیم بن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئامانجیان وه‌رگرتنی پاداشته‌كه‌ی جه‌نگیزخان بوو."
له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك دیسانه‌وه ته‌تاره‌كان به سه‌ركردایه‌تی جه‌نگیزخان هێرشیان كرده سه‌ر شاری بوخاری،
ئه‌و به‌شه‌ی به‌ڵێنیان دابوو به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌یان كرد، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ژماره‌یانه‌وه شكستیان هێنا و ناچار كشانه‌وه،
چونكه ئه‌و به‌شه‌ی دیكه كه به نهێنی بڕیارییان دابوو ته‌سلیم بن، خیانه‌تیان كرد و ته‌سلیم به ته‌تاره‌كان بوون و شاری بوخاری داگیر كرا.
كاتێك جه‌نگیزخان گه‌یشته ناوه‌ڕاستی شاری بوخاری داوای له هێزه‌كه‌ی خۆی كرد و گووتی:
"بڕۆن هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شاری بوخاری كۆبكه‌نه‌وه كه به‌رگرییان له شاره‌كه‌ی خۆیان نه‌كرد و ته‌سلیم به ئێمه بوون، سه‌ریان له جه‌سته‌یان جیا بكه‌نه‌وه."
دواتر هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆیان به سووپای جه‌نگیزخان ته‌سلیم كرد بوو، ده‌ستیان كرد به هاوار و گریان و پاڕانه‌وه.
جه‌نگیزخان له‌وه‌ڵامدا گووتی:
"پێویست به گریان و پاڕانه‌وه ناكات، ئێوه خۆتان حوكمی شاره‌كه‌ی خۆتان ده‌كرد، ئێوه وه‌فاتان بۆ براكانتان نه‌بوو خیانه‌تتان له براكانی خۆتان كرد،
ئێستا چۆن وه‌فاتان بۆ ئێمه‌ی بێگانه و داگیركه‌ر ده‌بێت،
بۆیه ده‌بێت هه‌مووتان سه‌رببڕم، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی خیانه‌ت له‌ناو سووپاكه‌ی منیش بڵاو نه‌بێته‌وه و نه‌بێت به دیارده،
هه‌روه‌ها به كوشتنی ئێوه براكانیشتان ڕزگاریان ده‌بێت له ئێوه‌ی خائین.
سه‌رچاوه: (التتار بين الانتشار والانكسار) نووسینی «د.علي الصلابي»
خوێندنەوە: دانا عەبدولخالق
بەرهەمی پڕۆژەی ڕەوێن