Dr Aras- دکتۆر ئاراس- هۆکار و چارەسەری مووی زیادەی خانمان

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 5 сен 2024
  • مووی زیادەی جەستەی خانمان، بریتییە لە دەركەوتنی مووی نەخوازراو لە جەستەی خانمێکدا كە بەشێوەیەكی ئاسایی لە پیاودا هەیە و لە ژندا نییە، وەك بوونی موویەكی ئەستوور و تۆخ لە دەموچاو و سنگ و پشتدا.
    مووی زیادە نەخۆشییەكی دیاریکراو نییە، بەڵكو حاڵەتێكی بۆماوەیی یان نیشانەی نەخۆشییەكی دیكەیە كە دەبێتەهۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی نێرینە لە جەستەی خانماندا.
    مووی زیادە كاریگەریی دەروونی و كۆمەڵایەتی لەسەر خانمان دروستدەکات و لەڕووی دەروونییەوە زۆرجار خانمەکە هەست بە نائارامی دەروونی دەکات.
    هۆكارەكانی دروستبوونی مووی زیادە:
    یەکەم- گۆڕانی هۆڕمۆنەکان
    - بەهۆی بەرزیی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە "ئەندرۆجین" یان هەستەوەریی چیكڵدانەكانی موو بۆ كاری ئەو هۆرمۆنە.
    - بەرزیی ئاستی هۆرمۆنی ئەنسۆلینی سووتێنەری شەكر لە خوێندا (بەهۆی وەڵامنەدانەوەی خانەكانی لەش بۆ ئاستی ئاسایی ئەنسۆلین) كە بەزۆری لە قەڵەوەكاندا روودەدات، پسپۆڕان دەڵێن بوونی ئاستی بەرزی ئەنسۆلین هانی هەندێک خانەی هێلكەدان دەدات هۆرمۆنی نێرینە دروست بكەن.
    دووەم- نەخۆشی
    ئەو نەخۆشییانەی دەبنە هۆی مووی زیادەی لەشی خانمان ئەمانەن:
    - فرەكیسیی هێلكەدان (PCOS): لەوانەیە جگە لە مووی زیادە، هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵ بێت وەكو زیپكە لێهاتن و تێكچوونی سووڕی مانگانە، قەڵەوی و هەڵوەرینی قژ.
    - گرێی هێلكەدان و رژێنی سەر گورچیلە.
    - نەخۆشیی كوشینگ (بەهۆی بەرزی ئاستی هۆرمۆنە ستیریۆیدییەكان جا بەهۆی زیاد دروستبوونیان بێت لەلایەن لەش، یاخود زیاد پێدانی ئەو ماددانە بەشێوەی دەرمان).
    سێیەم- دەرمان
    بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمانی وەکو دەرمانی دانازۆڵ، ئەندرۆجینەكان، فێنیتۆین و مینۆكسیدیل.
    چوارەم- قەڵەوی
    - قەڵەوی و وەڵامنەدانەوەی خانەكانی لەش بۆ ئاستی ئاسایی هۆرمۆنی ئەنسۆلینی دژەشەكرە و سەرەنجام بەرزبوونەوەی ئاستی ئەو هۆرمۆنە و هاندانی دروستبوونی ئاستێكی بەرزی هۆرمۆنی نێرینە وا لە لەشی ئافرەتەكە دەكات وەك لەشێكی نێرینە موو لە روومەت و سنگدا دروست بكات.
    - لە قەڵەوەكاندا كەمتر لە ئاسایی هۆرمۆنی نێرینەی ئەندرۆجین دەگۆڕێت بۆ هۆرمۆنی ژنانەی ئەسترۆجین.
    پێنجەم- هۆکاری دیکە
    هەندێكجار هیچ یەكێك لەم حاڵەتانە لە خانمەکەدا نادۆزرێتەوە و حاڵەتەكەش زیاتر لە خانمانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دەوروبەری دەریای سپی بڵاوە.
    چارەسەری مووی زیادەی لەش
    پێش بەكارهێنانی هەر چارەسەرێك، بوار بە پزیشك بدە بەدوای ئەو هۆکارەدا بگەڕێت كە لەپشت پەیدابوونی ئەو مووە زیادەیە، دواتر پزیشك چارەسەر دەدات کە بڵاوترین رێگەچارەکان ئەمانەن:
    1. وەرزش
    بە نەریتكردنی وەرزشكردن و دووركەوتنەوە لە قەڵەوی، چارەسەری هەندێ لە حاڵەتەكانی مووی زیادە دەكات.
    2. لەنێوبردنی مووەکان
    لەنێوبردنی چیكڵدانەكانی موو بە بەكارهێنانی تەزووی كارەبا، كە بەشێوەیەكی هەمیشەیی مووەكان لەنێو دەبات.
    3. لەیزەر
    لێدانی شەپۆلی لەیزەر و لەناوبردنی مووەكان بۆ ماوەیەكی درێژ.
    4. دەرمانی سیستمی
    - پێدانی حەبی رێگری لە دووگیانی كە هۆرمۆنی ژنانەی تێدایە و هانی كەمبوونەوەی موو دەدات لە شوێنە نەخوازراوەكانی ئافرەتدا.
    - پێدانی دەرمانی دژە هۆرمۆنی پیاوانە: وەك دەرمانی ئەڵدەكتۆن.
    5. دەرمانی ناوچەیی
    - هەندێك كرێم كە دەبنەهۆی هێواشكردنەوەی گەشەی مووەكان.
    6. رێگەکانی دیکە
    رێگا سادە نادەرمانییەكانی دیكەی وەك بەكارهێنانی شیلە یان تاشینی مووەکان.

Комментарии • 5