- Видео 36
- Просмотров 71 009
New of agriculture کشتوکاڵی نوێ
Добавлен 12 янв 2021
kshtukall
How to get eggplant seed چۆنیتی گرتنی تۆوی باینجان
ڕێکایەکی ئاسان بۆ گرتنی تۆوی باینجان ڕون دەکەمەوە لەم ڤیدیۆیەدا
Просмотров: 798
Видео
plant garlic چاندنی سیر بەشێوازێکی نوێ
Просмотров 1,9 тыс.2 года назад
چاندنی سیر بەشێوەکی جوازتر لەشێوازە کۆنەکە کەچەندان کار ئاسانی تێدایە وە کەمترین ئاو وە دەرمانی قڕکەر وکەڕوو بەکاردێت وە هیچ بژار یان گژو گیای بێ سودناڕوێت وە بەرهەمێکی زیاتر لەم ڤیدۆیە دە ڕونکراوەتەوە#چاندنی#سیر#بەشێوازێکی#نوێ#
sycas tree گوڵی سایکس
Просмотров 4782 года назад
ڕوەکی سایکس یان سایکاس ڕوەکێکی زۆر گەشە لاوازە وەکاتێک گەڵادەردەکات لەماوەیەکی زۆر کەم تەواوی گەڵاکانی دروست دەبێت وەکو ڤیدیۆکەدەیبینن #sycas#tree #گوڵی سایکس
چۆنیەتی چاندنی شلیک How to plant strawberry
Просмотров 7 тыс.2 года назад
لەم ڤیدیۆیەدە باس لە چاندنی شاتودەکەین لەنمونەیەکی بجوک یان ڕوبەرێکی بچوک وەشێوازی پەروەردەکردنی #شاتوو#شلک#شاتوو#فرولة
چارەسەری کەمی ئاسن لە ڕووەکدە the fix of iron deficiency in plant
Просмотров 8062 года назад
کەمی ئاسن نەخۆشیەکی خۆراکییە کە توشی ڕووەکەکان دەبێت بەهۆی نەبونی توخمی ئاسن لەڕووەکەکاندا کەبەگەڵای زەردی دەمارسەوز لەگەڵا نوێکاندا دەردەکەوێ وە هەر بەوە دەناسرێتەوە جونکە ڕەنگی زەرد زۆرشێوازی هەیە کاتێک لەگەڵا کۆنەکاندا دەردەکەوێ ئەوە نیشانەی کەمی ئاسن نیە و هۆکاری ترە لەوانە تینوێتی کەمی توخمەکانی تر وەکو زنک گۆگرد نایترۆجین مەگنیسیۆم مەنگەنیز ئەوانە بەهەمان شێوە ڕەنگی گەڵا زەردەکەن بەڵام گە...
بڕینی داری هەنجیر cuting of the figs
Просмотров 4,4 тыс.2 года назад
بڕینی داری هەنجیر لەوکاتانەدا دەکرێت کە پلەی گەرمی بەرز بۆتەوە لە لە کۆتای زستاندا واتا 20 \2 بۆ مانگی سێ لەوکاتەدا بڕینی دارەکان زۆر باشە چونکە لەو کاتەدا سەرما وە کرم و حشراتە زیان بەخشەکان لەناوچون زیان بەقەدی دارەکە ناگەێنن وە پێویستە شوێن برینی دارەکان بە بۆیاغی کشتوکاڵی تەواو ساڕێژ بکرێن کارێکی واجبە دەبێت هەر بکرێت بۆهەنجیر جونکە قەدی هەنجیر ناسکو بۆشە وەکو لە ڤیدیۆکەدا ڕونم کردۆتەوە
چاندنی توور و پەروەردە کردنی planting the radish
Просмотров 3 тыс.2 года назад
تور سەوزەیەکی زستانیە بۆیە دەبێت لەپلەی گەرمی نزمدا پەروەردەبکرێت بۆئەوەی نەبێت بەنێرە واتا گوڵ دەرنەکات ئەمەش بەوە دەبێت کە لە پایزدا بچێنرێت وە لەزستاندا هەڵبکەندرێت وەتامی شیرن تر دەبێت وەلە خاکی لمیدا شێوەی تورەکان زۆر ڕێکو سافتر دەبن وە شوردنەوەی زۆر ئاسانتردەبێت وە ئاودان بە دڵۆپە زۆر سەرکەوتوترە لە ئاودانی بە جۆگا
کاڵەکە ڕوشە بە ئاودانی قەترە plant melon بطیخ
Просмотров 7862 года назад
چاندنی کاڵەکی دێمی بە شێوازی ئاودانی دڵۆپە وەکو تاقی کردنەوە کارەکەمان کرد وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەی بینن کارەکە زۆر سەرکەوتووە وە بەرهەمی زیاترە وە لەڕووی کوالێتیەوە زور باشترە وە تامی هەر وەکو تامی دێمیە بەمەرجێک خوراک پێدانی زیدەڕۆی تێدانەکرێت وەلەم کارەدا ئاودان زۆر کەم بەکاردێت بەتایبەتی کاتێک هەڵاشی زۆردەبێت توشی کەڕۆنەبێت
how to plant sweet peper seed چۆنیەتی چاندنی تۆوی دەلوجە بیبەری شیرن
Просмотров 4,5 тыс.3 года назад
دەتوانی ئەم ڕێگایە بگریەبەر بۆ چاندنی تۆوی بیبەر بە شێوەیەکی خێراتر چەکەرە بەتۆوەکان بکەین لە ژینگەیەکی بچوکدا پاشان گواستنەوەی بۆ ژینگەیەکی تر کە کۆنتڕۆڵ کددنی ئاسانترە
how to plant pumkin چۆنیتی چاندنی کولەکە کودی یقطين
Просмотров 2,3 тыс.3 года назад
پەروەردەکردنی کودی زانیاری لەڤیدیوکەدایە بە نوسین
ڕەگ هەوایی داری لیمۆ الترقید الهوائی الیمون Air layering of lemon
Просмотров 5423 года назад
دروست کردنی ڕەگ هەوای لیمۆ یان بەرزە ڕەگی لیمۆ لەو کاتەدادەکرێت کە درەخت لەگەشەی تەواودایە پلەی گەرمی گمنجاوە بۆ کارەکە جونکە لەپلەی گەرمی نزمدا ڕەگ دروستناکات بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بن بۆ زانیاری زیاتر
how to grow onion چۆنیەتی چاندنی پیاز
Просмотров 7 тыс.3 года назад
how to grow onion چۆنیەتی چاندنی پیاز
tomatos klasstar تەماتەی کلاستر طماطة
Просмотров 2303 года назад
tomatos klasstar تەماتەی کلاستر طماطة
چۆنیەتی چاندنی مێو بە قەڵەم How to plant vines from cuttings
Просмотров 7 тыс.3 года назад
چۆنیەتی چاندنی مێو بە قەڵەم How to plant vines from cuttings
clean of figs from excess trunks خاوێن کردنەوەی هەنجیر لە قەدی زیاد
Просмотров 3533 года назад
clean of figs from excess trunks خاوێن کردنەوەی هەنجیر لە قەدی زیاد
چۆنیتی پاراستنی مێو لە نەخۆشی دۆکە بەلێکردنەوەی گەڵا How to prevent grape from powdery mildew
Просмотров 8083 года назад
چۆنیتی پاراستنی مێو لە نەخۆشی دۆکە بەلێکردنەوەی گەڵا How to prevent grape from powdery mildew
ڕێکخستنی قەدی مێو و هەڵپاچینی بەهارە prunig a vine in spring and trunk adjustment
Просмотров 9933 года назад
ڕێکخستنی قەدی مێو و هەڵپاچینی بەهارە prunig a vine in spring and trunk adjustment
potatos growing in manure چاندنی پەتاتە لە زبڵ دا
Просмотров 1,3 тыс.3 года назад
potatos growing in manure چاندنی پەتاتە لە زبڵ دا
graw swiss chard in winter test چاندنی سڵق بە شتڵ لەزستان تاقیکردنەوە
Просмотров 3,8 тыс.3 года назад
graw swiss chard in winter test چاندنی سڵق بە شتڵ لەزستان تاقیکردنەوە
how to Preparation of potato seeds چۆنیەتی ئامادە کردنی تۆوی پەتاتە
Просмотров 1,5 тыс.3 года назад
how to Preparation of potato seeds چۆنیەتی ئامادە کردنی تۆوی پەتاتە
the power of grafting grape with bud- بەهێزی موتوربەکردنی مێو بە گۆپکە
Просмотров 5003 года назад
the power of grafting grape with bud- بەهێزی موتوربەکردنی مێو بە گۆپکە
how to make potting soil mix strong دروستکردنی خاکی تێکەڵ و تایبەت بۆ گوڵی ناوماڵ ونەمام
Просмотров 2,4 тыс.3 года назад
how to make potting soil mix strong دروستکردنی خاکی تێکەڵ و تایبەت بۆ گوڵی ناوماڵ ونەمام
how to make potting soil mix- چۆنیەتی دروستکردنی خاکێکی باش بۆ گوڵ و نەمام
Просмотров 8 тыс.3 года назад
how to make potting soil mix- چۆنیەتی دروستکردنی خاکێکی باش بۆ گوڵ و نەمام
دروستکردنی ئامێری پەینکردن بۆ ئاودانی قەترە- how to make venturi fertilizer for drip irrigation
Просмотров 1,1 тыс.3 года назад
دروستکردنی ئامێری پەینکردن بۆ ئاودانی قەترە- how to make venturi fertilizer for drip irrigation
how to make venturi for fish pond-چۆنیەتی دروستکردنی هوا[ئۆکسجین]بۆ حەوزی ماسی
Просмотров 6323 года назад
how to make venturi for fish pond-چۆنیەتی دروستکردنی هوا[ئۆکسجین]بۆ حەوزی ماسی
seed of tomato f1 to f2- f2--f1تۆوی تەماتەیی
Просмотров 5713 года назад
seed of tomato f1 to f2- f2 f1تۆوی تەماتەیی
time growing zucchini -کاتی چاندنی کولەکە
Просмотров 2 тыс.3 года назад
time growing zucchini -کاتی چاندنی کولەکە
ئەی یاڕەبی دەستت خۆشبێت لەشت ساخبێت من لە وڵاتێکی زۆر ساردام بەدوای ڤیدۆیەکی ئاوایا ئەگەڕام
شتلم لەکوێ دەست دەکەوێ لەهەولێر
دەست خۆشیتان لێدەکەم پرسیارێک ئەوخاکەی دەبێ چۆن بێتو چی مادەیەکی تێدەکەن
زۆر سپاس لە ڤیدیۆیەکە تەواو ڕونم کردۆتەوە کە تێکەڵی خۆل یان لمی ورد وە زبڵ یان کەمپۆست وە کەمێک پەین ئەگەر تەواو کەمپۆست بێت زۆر باشە
دەستانخۆشبێت نموونەتان زۆربێت زۆر بەسوودبوو
فێرکاری
Barez mn qlamikm haya jare la naw aw dam nawa aya atwnm lanw goaz danim chunka baxm nia
بەڕێزم ئەتوانین لە پاییز قەلەمەکان بیگوازینەوە بۆ ناو باخ، یان سالێکی تر؟
ئێستا دەبێت تاوەکو مانگی دوازدە
ده ستت خۆبێ دوای ڕواندی شاتوو ده کرێ پیتمۆزی پێوه کرێ چونکه پێشتر له کاتی چاندنیدا پیوه ی نه کراوه؟
نەخێر دەبێتەهۆی ڕزینی بەرەکەی جونکە زۆر شێدارە بیتمۆز
🌺🌷❤️❤️🌹💕💕🌹🌷🌷🌺🌺🌺🌷❤️❤️💕💕🌹🌺🌺🌺🌷🌷❤️❤️💕🌹❤️❤️🌷🌷🌺🌺🌺🌺🌷🌷
سڵاو بەڕێز کاتی ناشتن و هەڵکەندنت بۆڕوونبکردینایەتەوە سوپاسمان دەکردی
سەیری کۆمێنتەکان بکە ڕونم کردۆتەوە ئامانجم لەم ڤیدیۆیە شێوازەکەی چاندنەکەی بوو
ئەرێ برام کەی کاتی چاندنێتی ؟
کۆتای مانگی 11 وە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 12 ئێستا درەنگ بووە سەلکی بچوک دەبێت
بەڕێزم جگە لەئاودانی قەترە هیچ ڕێگایەکی تر هەیە بۆ ئاودان
دەتوانی بەدەست ئاوی بدەی بۆ قەبارەی بچوک دوو ڕۆژ جارێک
مانگی چەن دەکرێت ؟
1ی11 بۆ 1ی12 ئێستاش دەکرێت بەڵام زۆر درەنگ بووە سەلکە کەی بچوک دەبێت
@@newofagriculture1027 دەسخۆش
چەندڕۆژ جارێک ئاودەدرێت
سێ ڕۆژ جارێک لە سەرە تاو وە لە مانگی پێنچ
شتڵی شیلک لەکوئ دەست دەکەوئ بەڕێز؟ نرخەکەی؟
شوێنێکی دیریکراوی نیە بەس لەمەشتەلەکان یان لە فیسبوک گەڕانی بۆ بکە وەنرخەکە 500دینار ئەگەر بە هزار بکڕی وە بە تاک هەزار تاوەکو دوو هەزارە یان کەمتر یان زیاتر وەنرخەکە بەپێی جۆرەکە دەگۆڕێت
ئەو تورە لە مانگی چەند دەکرێت و بە چەند ڕۆژ پێدەگات برام ؟
لەمانگی نۆدادەچێنرێت تاوەکو مانگی یازدە وەتەمەنی پێگەیشتنی 30بۆ 40ڕۆژە وە تورێکی تر هەیە فەوریە وردە تەمەنی تەنها ۲۰بۆ ۲٥ ڕۆژە وە زوتر دەچێنرێت وە توری مانگی نۆ کە لەگەرمادە پێدەگات زۆر توونو تیژە بەڵام ئەوەی لەمانگی یازەدە دەچێنرێت لەسەرمادە پێدەگات تامی زۆر شیرنترە وگەورەترە
@@newofagriculture1027 دەستتخۆش بێت بێزەحمەت پەینی پێویست دەبێت توری سەرک گەورە؟ چ جۆرە پەینێک بۆی باشە ؟ بژارکردنیشی باسبکەی مەمنون دەبین؟
سڵاو برا 400 متر زەوی واتا 20 بە 20 چەنێ تووری پێوەکەی باشە ؟
@@dandankinxkinx1025 سڵاو ئەگەر بۆ فرۆشتنتە هەتا ئەتوانی پڕ بیکە هیچ کێشەی نیە بۆنموونە بەینی دوو تۆم با 15 cm بکەوێت
نزیکەی 500 بۆ 700گرام تۆ زۆر باشە
شاتو نیە شلکە😂
راستە شلیک بەڵام لای ئێمە پێی دەڵێن شاتو وە ڕەگو ڕیشەی وشەی شلیک لە وشەی straw یئینگلیزی وەرگیراوە بەمانای پوش و چیلکە دیت وەوشەی توەکە لەوشەی berry وەرگیراوە کەبەمانای توو وجۆرەکانی دێت کە بەEیstraw berry پێدەوترێ لەڤیدۆیەکانی تر ناوەکەی دەکەم بە شلیک جونکە گشتگیرترە بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان وە شلک گەورە ترینی هەموو جۆرەکانی تووە بۆیە ئەگەر بوترێت شاتوو شایەنیتی بەڵام وشەی شلیک گشتگیرترە دەست خۆش
دەتانم لە مانگی ٧ بیچینم
نەخێر چونکە گوڵ ناگرێت تاوەکو مانگی یازدە وە لەوکاتە دە زۆر بەهێواشی دەڕوێتەوە بۆ گەرمەسێر ئەگەر ناوچەکەت کوێستانە دەبێت بەڵام هەر گوڵ ناگرێت
Chon towe shatu bchenm chand jarek chanduma la chesakane bazar u la shatush grtuma har shen nabet
چاندنی شاتو بەتۆو کاتێکی زۆری دەوێت نزیکەی 20بۆ چل ڕۆژی دەوێت دەبێت تۆوەکان زۆر نوێبن ئەوتۆوانەی بازاڕ شین نابن مەگەر زۆرتاریخی نوێ بێت منیش چاندومە شین نەبوە وە تۆویزۆر گرانم چاندوە هەر سوز نەبوە ڤیدۆیەکم ٪50تەواوبوە لەسەر چۆنیتی چاندن توەکەی بەتواوی
سڵاوو ڕێزمان .. برای بەڕێز هەندێک لە قەڵەمەکانم لەئاوادانا هەندێکیان لە گڵاناشتم ئەوەی ئاوەکە چەکەرەی کرد ئەوی تر هیچ .. ئەوی ئاوەکە لەهەفتەی یەکەمی مانگی چواردا ناشتومن بەڵام هیچ زیاد ناکەن هۆکار چیە ؟؟؟ سوپاستان ئەکەم
گەشەنەکردن جارێ زۆر ئاسایە بۆقەڵەمی یەک مانگی گەشەی لەمانگی پێنجو شەش زۆردەبێت جونکە ئەو کاتە ڕەگی باش دروست دەکات بەڵام ئەگەر لەکیسدابن گەشەی لە یەک ساڵدە دەبێتە 50بۆ 60 سانتیم قەڵەم لەساڵی یەکەمدە گەشەی زۆر کەمە تەنها یەک جۆری ترێی ڕەش کە دەنکی زۆرگەورەیە گەشەی زۆر خێرایە ئەوانی تر گەشەیان زۆرکەمە ئەوەی ڤیدیۆکەی من کە قەدی لێدەکەمەوە مانگی ۷ تە
سڵاو برای بهرێز، بهتۆو بیچێنی باشتره یان به شهتڵ، باشترین كات بۆ تۆو چ كاتێكه و به شهتڵ چ كاتێك، كاتێك دهڵێی كهمترین ئاو بدرێت، ئهی باران چی كاریگهری ههیه؟.سوپاس بۆ وهڵام دانهوهت
سلاو لەتۆ بەڕێزم کاتی چاندنی مەنگی 4 تاوەکو 15پێنچ باشترین کاتە وە چاندنی بەتۆو زۆرباشە وە بۆ تینوکردنی تاوەکو 25بۆ30ڕۆژ ئەوەلەبەهار دەکرێت وەئەوبارانەی لەوکاتە دە دەبارێت کاریگەری زۆرنیە جونکە پلەی گەرمی نزمەلەشەواندە لەوکاتەدە بۆیەگەشەی هێواشە
@@newofagriculture1027 دەست خۆش برا.. زۆر سوپاس ماڵت ئاوا
دەست خۆش برا ئەو مادە سپیە ناوی چیە
ئەومادە سپیە هۆڕمۆنی ڕەگ کردنە تەنها کرداری ڕەگ کردن خێرادەکات لەو کاتەبەکاردێت کە جەوەکە ساردە یان بۆ دارێک بەکاردێت کە ڕەگ کردنی هێواش بێت من بۆیە بەکارم هێنا بۆمێو جونکە کەشەکە ساردبوو وەزۆر زوو چاندمن بۆئەوەی ڕەگ کردن خێرابێت ئەگینا زۆر زەروور نیە
@@newofagriculture1027 سوپاس بۆنۆی بەڕێز ...
ده ست خوش شه تلي باش له كوي هه يه
لەزۆر شوێن دەست دەکەوێ لەمەشتەلەکان و کەسی تایبەت بە چاندنی شاتوو لە فەیسبوک بنوسە شتڵی شاتوو زۆر شوێنت نیشان دەدات
دەس خۆش ، ئەگەر بتەوێ بە تۆو بیچێنی مانگی چەن باشە ؟
بەتۆوکردن تەمەنی 100ڕۆژی دەوێت تاوەکو گوڵ دەگرێت وە دەبێت ئەو تۆوەی دەچێنینی زۆر نوێ بێت ئینجا تاوەکو چەکەرە دەکات 20 تاوەکو 30 ڕۆژی دەوێت بۆیە واباشە بشتڵ بچێنرێت کاتی چاندنی مانگی 10 تاوەکو مانگی 4دەچێنرێ
دەست خوش ئایا لە مانگی ٢ قەلەمی مێوو بچینین باش دەر دەچیت گەر ساردیش بوو دایپوشین تا بەھار .
ئەگەر شوێنەکەت کوێستانە تا کۆتای مانگی سێ چاوەڕێکە ئەگەر ناوچەکەت گەرمە کۆتای مانگی دوو واتا 25 ی دوو تاوەکو 10ی3 دەبێت وەئەگەر لەناو کیسدا بچێنی لەژێر بەیت ئێستا کاتیەتی وەبۆ دەرەوە ئەگەر ساڵەکەی باراناوی بێت ئەگەری ڕزینی قەڵم زۆرە بەهۆی تەڕی بەردەوام بۆیە واباشە ئێستا قەڵەمەکان لەناو ئاو یان لمێکی شێدار دا هڵی بگرە باشترە لەچاندن وە بۆئاوەکە 4ڕۆژ جارێک ئاوەکە بگۆرە وە ئەوەی ڤیدیۆکە 22ی2 لەژێر خانوی پلاستیکیە
@@newofagriculture1027 وەلا برا ھەفتەیەکە چاندومە لە ھەولێرم خوت دەزانی ھەولێر بەزوری بارانە وە ٣٠ دانە قەلەمی مێوم چاندوە بەو شێوازەی تۆ بەلام لە ترسی باران و سەرما بە باشی بە لایلون دامپوشتووە ؟ بەرای تو باشم کردوە
کێشەی نابێت ئەگەر خاکەکەی بەردەوام تەڕنبێت ئەگەر خاکێکی قوڕی قورس بێت هەواکێش نەبێت ئەوا ئەگەری ڕزینی زۆرە ئەگەر لەدەرەوەبێت خاکی قوڕی بێت ئەوەش خراپە جونکە خاکەکە دەپەسترێتەوە تاوەکو ڕەگ دروست دەکات ڕەگ بەباشی دروست نابێت بەهۆی پەستانەوەی خاک وە هۆکاری تریش ئەگەر خاکەکەت لمە کێشەی نابێت جونکە خاکی لمی ناپەسترێت وە ئاو گرنیە کێشەی نابێت ان شاء اللە
لە چ مانگێک دەست بکرێت بە چاندنی باینجان ؟ بێزەحمەت
ژێر بەیت لەمانگی سێ وەلەدەرەوەمانگی چوار و پێنج
لە چ مانگێک دەست بە چاندنی دەکرێت؟
مانگی 10و11تۆو دەچێنرێت لە مانگی دوودا شتڵەکە دەچێنرێت لە ڤیدیۆکەدە بەنوسین ئاماژەم پێکردوە
بێزەحمەت ئەمەوێ زانیاریم بدەیتێ ئێستا دەتوانم پیاز بچێنم ؟ ئایا چ جۆرە تۆوێک بەکاربێنم هی ناو قوتوەکە یان فیسقە(خیسکە)؟ لای خۆمان ئامێر هەیە بۆ هەڵکەندن و دوورینەوەی پیاز ؟؟ تکایە جواب ؟......
بێزەحمەت ئەمەوێ زانیاریم بدەیتێ ئێستا دەتوانم پیاز بچێنم ؟ ئایا چ جۆرە تۆوێک بەکاربێنم هی ناو قوتوەکە یان فیسقە(خیسکە)؟ لای خۆمان ئامێر هەیە بۆ هەڵکەندن و دوورینەوەی پیاز ؟؟ تکایە جواب ؟......
ئێستا کاتی چاندنی پیازی سەوزی شتڵە کە لەمانیگی 11و12 بەتۆو چاندراوە وە تۆوی سپی قتوو زۆر باشە ٪98دەبێت بەپیاز واتا نابێتە نێرە وگوڵ ناکات زۆر بەبەرهەمە وە خلیسکە دبوو لەمانگی 11 12بت چاندبا وەلەمانگی سەرەتای 7 پێدەگات بەرهەمی کەمە نێرەی زۆرە ئاودانی زۆرە ئەگەر ئێستا خلیسکە بجێنی بەرهەمەکەت زۆر وردوو نابازاڕی دەبێت وە توشبونی بەنەخۆشیەکان زۆرە کاتێک پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە چاندنی پیاز بەتۆوی ڕەشکە زۆر سەرکەوتووە بەڵام من چاندنی بەهاری یان هاوینی نەم کردووە زۆر شارەزایم نیە لەوکاتەدا چونکە کاتێک پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە حشری ترپس زۆر زیاد دەکات زیانێکی زۆر لەگەڵای پیاز دەدات
@@newofagriculture1027 دەستەکانت خۆشبێت بۆ زانیاریەکانت زۆر سوپاس .. من لە کەلارم شوێنەکەشمان گەرمە بۆیە ڕەنگە بۆلای ئێمە ئێستا پیاز نەکرێت ئیتر زانیاریشم نیە نازانم بەڵام خۆزگە دەمزانی!
@@zanstkamaran شتڵی پیازی سەوز دەبێت وەکو ئەوەی من لەڤیدیۆکە دەیچێنم ئەگەر دەستت کەوت لەمانگی شەش پێدەکات ئێستا کاتیەتی بۆلای ئێوەش
@@newofagriculture1027 دەستتخۆشبێت بەڵام ئەو شەتڵەم لەکوێ دەست بکەوێت بەڕای تۆ ؟
@@newofagriculture1027 باشە برام هەر بەتۆو بیچێنی نابێت ؟ !
ا
دەستخۆش نموونەت زۆر بێت.. تکایە هەوڵبدە بەجوانی تەسویری شتەکان بکە چونکە سیرەکەی دەرەوەمان نەبینی تا بزانین بەرهەمی ئەویان چۆنە ، وە زانیاری لەسەر وەرزی چاندی ئەو بەرهەمە بدەن ، لەشتان ساغ بێت
زۆر سپاس بەڕێزم ئەوڕۆژەی بەشی دەرەوە هەڵکەندرایەوە لەوێ نەبوم بۆ وێنەگرتنی وە بۆکاتی چاندنەکان لەمەودوا بەتاواوی باسی دەکەم
@@newofagriculture1027 دەستەکانت خۆشبێت.. دڵنیابە زۆربەمان کاتی چاندنی بەروبومەکان نازانین زۆر گرنگە تا ئەکرێ بەرچاو ڕۆشنی و زانیاری لەسەر بدەن. یەک تێبینی تریش، تکایە بۆ ناوهێنانی پەینەکان زیاتر گرنگی بەو وشانە بدە لەناو خەڵکدا و لە بازاڕدا باوە نەک ناوە زانستیەکەی بۆئەوەی هەموو کەسێک لەبەڕێزتان تێبگا، ان شاڵڵه نمونەتان زۆربێت
@@newofagriculture1027 دەستەکانت خۆشبێت.. دڵنیابە زۆربەمان کاتی چاندنی بەروبومەکان نازانین زۆر گرنگە تا ئەکرێ بەرچاو ڕۆشنی و زانیاری لەسەر بدەن. یەک تێبینی تریش، تکایە بۆ ناوهێنانی پەینەکان زیاتر گرنگی بەو وشانە بدە لەناو خەڵکدا و لە بازاڕدا باوە نەک ناوە زانستیەکەی بۆئەوەی هەموو کەسێک لەبەڕێزتان تێبگا، ان شاڵڵه نمونەتان زۆربێت
@@zanstkamaran بەڵێ ڕاستە سپاس بۆتێبینیەکەت گرنگی پێدەدەم وە انشاءاللە ڤیدۆیەک دەکەم لەسەر جۆری پەینەکان وە کاری زۆرم بەدەستەوەیە بۆ بڵاوکردنەوە بەڵام کاتم نیە بۆ مۆنتاژ کردنی زۆر سەر قاڵم دوبارە سوپاس بۆ پێشنیا رەکانت
دەستخۆش ڤیدۆیەکی نایابە
بۆ ھەولێر چ کاتێک بچێنرێت باشە؟
سیر لە 20ی10بۆ1ی12 دەچێنرێت بەڵام باشترین کات لەمانگی سەرەتای مانگی یازدەیە جونکە پلەی گەرمی نزبۆتەوە نەخۆشیە گەڵایەکانی کەم بونەوە وە سیر بەزووی بچێنرێت سەلکی گەورەتردەبێت وەبەتاخیری بچێنرێت سەلکی بجوک دەبێت لەکاتی پێگەیشتندا کەپلەی گەرمی بەرز بۆوە نەخۆشیەکانی زۆر دەبن سەلکەکەی لەگەشە دەوەستێت بۆیە واباشە زوبجێنرێت
جیاوازی نیە لە گەڵ ناوچەکانی تر گرنگ ئەوەیە پلەی گەرمی لە نێوان 15بۆ 25پلە بێت
bra sir mangi jand dajendrit
سیر لە 20ی10بۆ1ی12 دەچێنرێت بەڵام باشترین کات لەمانگی سەرەتای مانگی یازدەیە جونکە پلەی گەرمی نزبۆتەوە نەخۆشیە گەڵایەکانی کەم بونەوە وە سیر بەزووی بچێنرێت سەلکی گەورەتردەبێت وەبەتاخیری بچێنرێت سەلکی بجوک دەبێت لەکاتی پێگەیشتندا کەپلەی گەرمی بەرز بۆوە نەخۆشیەکانی زۆر دەبن سەلکەکەی لەگەشە دەوەستێت بۆیە واباشە زوبجێنرێت
سڵاوبێزەحمەت ئەو نایلۆنە ڕەشە لە کوێ دەست دەکەوێت
له هەولێر لای گومرگی سەوزەو میوە علوەی هەولێر نوسینگە کشتوکاڵیەکان
زۆر سوپاس تەمەن درێژو لەش ساغ بیت
بەڕێز ئەو لاسکە سەوزانەی سیر دەتوانین بیخۆین وەک تەڕە پیاز و کەوەر ؟ ئایا هیچ زیانێکی نییە؟ مەبەستم پێش کاتی پێگەیشتنی سیرەکانە
نەخێر هیچ زیانێکی نیە بۆخواردن وەئێمە ساڵانە بڕێک لەو سیرەی دەیچێنین بەسەوزی دەیفرۆشین بۆخواردن وەکو تەڕەسیر هەروەکو سەوزەکانی تر بەدەسک دەفرۆشرێت
@@newofagriculture1027 زۆر سوپاس دەستت خۆش بێت و لەشت ساغ بێت 😊
سلاوبيزه حمه ت قه له مي ميووله پايزاچؤن ئه چيندريت
بەڵێ دەکرێت بەلام گەشەی کەمترە لەبەهار جونکە زوو سەرمای بەسەردادێت وە پێویستە لە زستاندە داببۆشرێت جونکە قەدەکەی بە سەوزی دەمێنێتەوە وە هیچ قەدێکی سەوز لەمێودا بەرگەی سەرمای زستان ناگرێت وە قەڵەم کردنی پایز لە ژێر بەیتدا سەرکەو تووە
@@newofagriculture1027 lapaez bechenen atwanen lanaw injana lazhwara baxew bkre
دەست خۆش بەس پرسیارێکم هەیە من لقکەم بە گەورەی چاند وە ئایا هەر سەز دەبێ؟
بەڵێ سەوز دەبێت بەس گەشەی هێواش دەبێت جونکە گۆپکەی زۆر تر سەوز دەبن خۆراک دابەش دەبێت بەسەر هەمو گۆپکەکان لە ساڵی یەکەمدا قەدی لاوازو وردی دەبێت وە یەک گۆپکە بۆ ناو کیس زۆر سەرکەوتوە بەڵام بۆ زەوی واباشە زیاتر لە دووگۆپکەی هبێت دوای ئەو گۆپکەیە ی گەشەی باشە تەنها ئەوە بهێڵەوە ئەوانی تر ببڕە
@@newofagriculture1027 das xosh bas Kay sawz dabet Bahar ?
@@nihaddizayee193 بەڵێ لەبە هاردا ئەم کارە دەکرێت ئێستا خۆت ماندوو مەکە وە ئەگەر سەوزبێت بەسەرمای زستان تێک دەچێت وە من لەم کاتەدا واتا پایز کردومە وە سەوزبووە بەڵام بەهۆی سەرما لەناو چون
@@newofagriculture1027 e qaina bas la Bahar sawz nabitawa?
😍😍😎
گوژاڵک جۆنە بکردێ
زۆر بەبەرە ئەگەر سودێکی لێ دەبینی وە ئەمە گوژاڵک نیە چونکە تامی شیرنە بەڵام تۆوەکەی تاڵە
دە ست خۆش
ئه ى په ين و گلى ره ش باشه بو گول ؟
گڵی ڕەش گڵێکی قورسە مادە خۆراکی زۆرە ئەگەر ئاو زۆر بدرێت ڕەگ دەسوتێنێت وەکەم ئاو بدرێت قەلش قەڵش دەبێت واباشە کەمێک لمی وردی لەگەڵ تێکەڵ بکە ئان وەکو ڤیدیۆکە پیتمۆز یان زبڵ بۆئەوەی خاکێکی هەوا کێش بێت ڕەگ تێیدا نەگەنێت
بێزەحمەت ئەو کولەکەیە چەند جار لە ساڵێکدا دەکرێت؟ ئەگەر دوو جار جگە لە بەهارە چ کاتێکی تریش دەکرێت ؟ !
باشترین کات وەکو لە ڤیدیۆکە ئاماژەم پێداوە لە ناوچە گەرمەکان وەلەناوچە ساردەکان سەرەتای مانگی پێنج وەدەتوانی لەمانگی پێنج و شەش حەوت بچێنرێت بەڵام لەمانگی هەشت توشی کرمی بەر دەبێت وە مێشە سپی کە بەرهەمێکی زۆرت لەدەست دەچێت ئەگەر ئەم دوو نەخۆشیە چارە سەر بکەی بەر هەمی وەکو بەهاردەبێت بەڵام کرمی بەر چارەسەری زۆر زەحمەتە چونکە زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە
@@newofagriculture1027 دەستخۆش ئەی پایزان ناتوانی ئەو کولەکەیە بچێنیت ؟؟
@@zanstkamaran وەکو کەشو هەوا گونجاوە بەڵام دەبێت دەرمانی قرکەر زۆر بەکاربێنی چونکە مێشی کونکەر تەواوی بەرەکە دەکات بەکرم تەنها ئەوە کێشەکەیە بەهۆی ئەم مێشەوە تەواوی بەروبومی کولەکە شوتی خەیار کۆتای دێت جونکە کۆنتڕۆڵکردنی زۆر زەحمەتە
@@newofagriculture1027 دەستتخۆش بێت بەڵام لای ئێمە لە گەرمیان شووتی پایزە زۆر ناجحە ئەو دەردانەی تووش نایات بەڕێزت باسی اکەی؟
@@zanstkamaran لێرە دەشتی بیتوێن چەند جار چاندم سودی نەبوو بەهۆی ذبابة قرعیات مێشی کونکەر تۆش کەمێک تاقی بکەوە
سلاو بيزه حمه ت من تؤوي ته ره توره و تورو سلقم چاندوه 3 رؤژه چاندومه من له ده ره وه ي ولات ئه ژيم مه علوماتم نيه جا ئه وشتانه يي سه وزم كردوه يان جوان سه وز نابيت يان سه وز ئه بيت يه كسه ر پيرئه بيت چي لئ بكه م باشه يان ئايه ئه بيت كيمياي بؤبكرم هيوادارم وه لا مم بده يته وه
سەوزەواتەکان نابێت لەپلەگەرمی بەرزدا بجێنرێن جونکە زوو گوڵ دەگرن بەڵام لەپلەی گەرمی نزمدا تەنها بەشی گەڵا زۆردەبێت وە بۆ پەین کردن تەنها پەینی سپی یۆریا بەکاربێنە جونکە پەینی سپی تەنها بەشی گەلا زیاددەکات کە پێک هاتەکەی نایترۆجینە وەلەگەڵ کێڵان بەکاری بێنە زۆر باشترە تور دوو جۆرە زستانی وە فەوری لەپلەی گەرمی بەرز تەنها فەوری بچێنە جونکە تەمەنی ۲۰ڕۆژە سەلک دەکات وە زستانی سەروی 25پلەی گەرمی دەبێتە نێرە گوڵ دەکات وە تەمەنی درێژە وە پەینی فسفۆڕ بۆسەوزە بەکارمەهێنە جونکە بۆ گوڵو ڕەگ بەکاردێت
زؤر سوباس ده ستت خؤشبيت يؤ ريا چيه ئايه به ئينكليزي هه مان ناوي هه يه ؟
@@ballasaeed4666 یۆریا پەینی نایترۆجینیە ڕەنکی سپیە زۆر تواوەیە لە ئاودا بەئینگلیزی هەر یۆریایە urea
@@newofagriculture1027 👍👍👍
@@newofagriculture1027 زؤرزؤر سوباس دؤزيمه وه هيواي سه ركه وتنت بؤئه خوازم له شت ساغبيت
او شتە سپیە چیە پێوەیت کرد
ئەوە هۆڕمۆنی ڕەگ کردنە کرداری ڕەگکردن خێرادەکات وە دەتونیبەکاری نەهێنی واباشە لەکاتە ساردەکاندا بەکاربێت جونکە لەوکاتانەدا ڕەگ کردن زۆر هێواشە
تۆوەکەی چ نەوعێکە
وردەکە ناوی نەبوو وردە خڕەکە ناوی تایگەر بوو خڕە گەورەکە ناوی کلاستەربوو ئەوە ناوەکەی لەم ڤیدیۆیەدە ruclips.net/video/MHcLU8BPxS8/видео.html
بژیت
ئاودانی چۆن بێت بۆ پەتاتە باشە لەھەوەڵەوە تا چنین ئاوی دەوێت وەک بەر ھەمی کە بەرواوردی بکەیت ئاو زۆر دەخوات یان کەم
پێویستە بەردەوام بنی تەڕبێت تەڕیەکی شێدار جا تۆ دەبێت زەویەکەی خۆت چاودێری بکەی تاوەکو بزانی چەند ڕۆژ وشک دەبێتە وە ئەوە لەسەر ئەم ئاودانە بەردەوام دەبی تاوەکو دوورینەوە یان هەڵکەندنی
بەڕێزم چۆن چۆنی ئاوی دە دەیت مەبەستم ئەوەیە تاکاتی چنینەوەی ئاوی دەوێت یان چۆن